کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزه‌كه كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ناو مه‌رزی په‌روێزخان كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان و راییكردنی كاره‌كانیان، ووتیشی، سه‌رباری هه‌موو كه‌موكورتی و كێشه و گرفته‌كان كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌چوون.
راشیگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بووین بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی زیاتری مه‌رزه‌كه، له‌و روانگه‌وه له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوونمان بۆ گرفته‌كان هه‌بووه و كارمان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان كردووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كۆبونه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بووه بۆ گه‌یاندنی داوكاریی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌رزی په‌روێزخان یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگ و پڕ داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی ناو مه‌رزه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاركانیان و چاودێریان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ نه‌زاهه‌تی ته‌واو له كاروباره‌كان و رێگری له هه‌ر كارێك به‌ده‌ر بێت له یاسا و رێنماییه‌كان.
دواتر، عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئامارێكی له‌سه‌ر قه‌باره‌ی بازرگانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان خسته‌ڕوو و تیشكی خسته‌سه‌ر جوڵه‌ی فراوانی بازرگانی له مه‌رزه‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، باسی له كێشه و گرفته‌كانی مه‌رز كرد و سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه هاتنی به‌رده‌وامی به‌رده‌وامی كێشه و گرفته‌كان.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی په‌روێزخان هه‌ر یه‌كه و له بواره‌كه‌ی خۆیدا، كێشه و گرفت و سه‌رنج و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان چاره‌سه‌ریان بكات. لای خۆشیه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان ده‌كات.
هاوكات، هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ مه‌رزی په‌روێزخان جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی په‌روێزخان كۆبوه‌وه و گوێبیستی داوكاریه‌كانیان بوو، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كات.
Your Comment