باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکات هەنگاو هەڵبگرن بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌غداد رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و چه‌ند مووشه‌کێک ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز کراون ئه‌وه‌ش هێرشه‌ بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هێرشێکی راستەوخۆشە بۆ سەر سەروەریی حکوومەتی عێراق.

له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یێک مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد کراون به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانی باڵیۆزخانه‌که‌وه‌ تێکشکێنراون و زیانی لاوەکیی بە شوێنی باڵیۆزخانەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووە.

باسی له‌وه‌ش کردووه‌: "راپۆرتمان پێگەیشتووه‌ دەربارەی زیانگەیاندن بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەری بوونی چەند قوربانییێک لە نێو خەڵکی سیڤیلی بێتاوانی عێراق".

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌غداد ده‌شڵێت: "وەک چەندین جار رامانگه‌یاندووه‌ ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی حکوومەتی عێراق، ئێمە بانگ لە هەموو سەرکردە سیاسی و حکوومییەکانی عێراق دەکەین کە هەنگاو بۆ ڕێگەگرتن لەو جۆرە هێرشانە هەڵبگرن و بەرپرسیارانە مامه‌ڵه‌ بکه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221123

Your Comment

You are replying to: .
captcha