بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان له نووسینێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له فهیسبووک باسی لهوهکردووه، ئەوەی ئێستا لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بەرامبەر بەکورد دەکرێت، دوو مانای هەیە، یەکەم: ئەقڵییەتێکی شۆڤێنی عەرەبی هەیە. دووەم: ئەقڵییەتێکی حوکمڕانی تائیفی هەیە.
ناوبراو راشیگهیاندووه، هەردووکی تێکەڵ بووە و لە حکوومەتی ئێستای عێراقدا خۆی دەبینێتەوە.
مهلا بهختیار ئاماژهی بهوهش کردووه: هەربۆیە ئەگەر هێزە کوردستانییەکان کێشەکانی نێوان خۆیان چارەسەر نەکەن، ستراتیجێکی تازەی هاوبەش لەنێوانیاندا گەڵاڵە نەکرێ، کارێک نەکەین و لەنەتەوە یەکگرتووەکان شکات نەکەین، لە هەموو دەرگایێکی دنیا نەدەین و فشار نەخەینە سەر عێراق بۆ ئەوەی مادەی 140 جێبەجێ بکەن، بەم عەقڵیەتەی ئێستای بەغداد، مەترسی ئەوەم هەیە ماددەی 140 بگۆڕن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment