بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بریاربوو ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەياسای قەرزی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەند کرد و بەپێی پڕۆژە ياساکە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی کۆمپانيای سۆمۆ دياري دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment