سه‌رکرده‌یێکى داعش لە کەرکووک ده‌ستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ کەرکووک سه‌رکرده‌یێکى داعش ده‌ستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر نورى وته‌بێژى پۆلیسى کەرکووک بهSNNى راگه‌یاندووە: "له‌ هه‌ڵمه‌تێکى هاوبه‌شى هێزه‌کانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و پۆلیسى کەرکووک توانیویانه‌ سه‌رکرده‌یێکى داعش ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌ ئه‌بوو ته‌لحه‌ به‌ ناوبانگه ‌و له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر داواکراو‌ بووه‌".

ناوبراو وتیشى: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ى داعش به‌رپرسى شانه‌یێکى داعش بووه‌ که‌ ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ ژماره‌یێک چه‌کدار پێکهاتوون و هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاى کەرکووک و موسڵ-دا.

عامر نوورى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ کاتى لێکۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌داناوه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌بوونى به‌ داعشه‌وه‌ له‌ دژى پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى کردووه‌ له‌ به‌عشیقه‌ و له‌ کاتى شه‌ڕه‌که‌دا یه‌کێک بووه‌ له‌و چه‌کدارانه‌ى پشتێنى بۆمبڕێژکراوى به‌ستووه، هاوکات به‌شدارى چه‌ند شەڕێکى دیکەشی کردووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221027

Your Comment

You are replying to: .
captcha