وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هاوكارییه به‌رده‌وامه‌‌كانی ئه‌مریكا، پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سەندووتر ده‌بات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستان، ده‌خوازێت هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ زیاتر وفراوانتر بكرێت. له‌مڕوشه‌وه‌ هاوكارییه‌ لۆجیستیی و سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكای بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند.

کوردپرێس:

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی له‌تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌ولێرو تیمێكی هاوڕێی، كۆبۆوه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، پرسی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌و پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت تاوتوێكرا.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند: هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌بات و ئاراسته‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ئاسانتر و خێراتتر ده‌كات.

ناوبراو وتیشی: پێشمه‌رگه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وامی هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌ بۆ بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.

فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: وڵاته‌كه‌ی له‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ر سێ بواری راوێژكاری، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جۆر و میكانیزمی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ لیواكانی پێشمه‌رگه‌، لایه‌نه‌ ته‌كنیكی و عه‌مه‌له‌یه‌كانی پڕۆسه‌ی دابه‌شكاری و راده‌ستكردنی هاوكارییه‌كان، نه‌خشه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی سوپای ئه‌مریكا به‌كۆتا هات.

News Code 221015

Your Comment

You are replying to: .
captcha