بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆلۆ بڵاوی کردەوە: سەلاحەدین گیولەن برازای فەتحوڵڵا گیولەن لەکاتی خۆیدا بەهاوکاری دەزگای نهێنی گیولەن توانیویەتی لە تورکیا خۆی دەرباز بکات، بەڵام دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی تورکیا "میت" توانیویەتی لە پرۆسەیەکدا بیگێڕنەوە بۆ تورکیا.
ئاژانسە تورکییەکە هیچ وردەکاریی زیاتری لەسەر دەستگیر کردنی برازاکەی گیولەن باس نەکردووە، بەڵام ڕۆژی 19ی ئایار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاشکرای کرد، کەسێکی دیاری سەر بەبزووتنەوەی گیولەنیان دەستگیر کردووە و بەمنزیکانەش ناوەکەی ئاشکرا دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment