کوردپرێس:
دوای تێپەڕبونی 185 بەسەر هەڵمەتەکانی مانگرتن لەخواردن دژی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان و پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لەتورکیا، پارتی "Sinn Féin"ـی ئێرلاندی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانیان دەکات و داوای لەبەرپرسانی ئەنقەرە کردووە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
جۆن برادی، وتەبێژی پارتی "Sinn Féin"ـی ئێرلاندی بەماڵپەڕی Morningstarی راگەیاندوە، دوای ئەوەی سەدان زیندانیکراو لە تورکیا و چەندین ناوچەی دیکە دەستیان بە هەڵمەتی مانگرتن لەخواردن کردوە و ماوەی چەندین مانگە بەردەوامن، "باوەڕمانوایە مانگرتن لەخواردن دواین هەنگاوە کە کەسێک هەست بکات ستەمی لێ دەکرێت پەنای بۆ دەبات دوای ئەوەی هیچ رێگەیێکی دیکەی بۆ ناهێڵدرێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆیە داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا کردووە گوێ لەداواکاری مانگرتووان بگرێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی رابردودا تێبینی ئەوە کراوە بەشێوەیێکی نەگونجاو وەڵامی داواکارییەکانیانی داوەتەوە.
ماوەی 185 رۆژە ژمارەیێک لە ئەندام و زیندانیکراوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەزیندانەکانی تورکیا دژی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە و پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
Your Comment