بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند، خەرج نەكردنی بوودجەی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان، بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار، باج و رۆتینی فەرمانگە حكوومییەكان بوونەتە گەورەترین ئاستەنگی لەبەردەم كارەكانیان.
ناجی شێخ عزەدین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند، ماوەی زیاتر لەحەوت ساڵە دوو هەزار و 500 پڕۆژە لەسنووری پارێزگای سلێمانی بونیان هەیە و تەواو نەكراون، بەهۆی ئەوەی حكوومەت پێشینەی بوودجەی پڕۆژەكانی نەداوە بەبەڵێندەران، بەڵام لەئێستادا بوودجەی بۆ پڕۆژەی نوێ تەرخان كردوە.
روونیشی كردەوە، ئەو پارەیەی بەڵێندەران كە لە لای حكوومەت ماوە نزیكەی 3 ترلیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیانی 20% لەسەرجەم بەڵێندەران داوە، هەروەها باج و رۆتینی فەرمانگە حكوومییەكان بوونەتە گەورەترین ئاستەنگی لەبەردەم كارەكانیان و لەئێستادا چەندین بەڵێندەر بەهۆی زیانمەند بوونیان دەرگای كۆمپانیاكانیان داخستووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment