ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی پارێزگای سلێمانی بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت لێبڕینی موچە نامێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: ئەگەر هەموو داهاتی دەروازە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان بگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت شتێک نامێنێ بەناوی لێبڕینی مووچە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە رایگەیاند: "ئەگەر هەموو داهاتی دەروازە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان سەدا سەد نەک بە نیوەچڵی بگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت شتێک نامێنێ بەناوی لێبڕینی مووچە".

ئەو وتانەی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەکاتێکدایە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن بەوەی کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و زیاد کردنی داهاتی ناوخۆ بەڵام هێشتا بەردەوامە لە دابەش کردنی مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە باڵاکان.

لەلایێکی دیکەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە هەموو داهاتەکانی ئەو پارێزگایە بە تەواوێتی و بەبەڵگەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha