بەپێی هەاڵی کوردپرێس، ئێوارەى دوێنی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەى سەرێکانى کوردستانی سووریا تەقیەوە، لەبارەى زیانەکانى ئەو تەقینەوەیە روانگەى سووریا بۆمافەکانى مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێک و دووسەربازى تورکیا کوژران.
بەپێى راگەیەنراوەکەى روانگەى سووریا بۆمافەکانى مرۆڤ، هەر لەو رووداوەدا 13 چەکدارى گرووپى سوڵتان موراد کوژران کە گرووپێکى چەکدارى سەر بە تورکیایە.
لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆئەوەش کراوە، پێشبینى دەکرێت ژمارەى کوژراوەکان بەرزببێتەوە ئەوەش بەوپێەى بەشێک لەوکەسانەى لەو تەقینەوەیدا بریندار بوون، برینەکانیان سەختە.
شارۆچکەى سەرێکانى لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2019 لەلایەن سوپاى تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارە سوورییانەى لەلایەن تورکیاوە پشتیوانى دەکرێن داگیر کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment