کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئیدانەی توندوتیژیی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی هەرێمی کوردستان ده‌كات و داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران کردووە هاوكاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.

کوردپرێس:

كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند شارێکی هەرێمی کوردستانەوە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و له ‌به‌یاننامه‌كەیدا ڕایگەیاند، به‌دواداچون بۆ ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات، كه‌ به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یێک كوژراو و بریندار له‌ ریزه‌كانى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا تۆمار كراون، به‌جۆرێك تائێستا 8 كوژراو و 54 بریندار له‌نێوان رۆژانی 3-9ی 12 تۆماركراون، هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران باره‌گا حزبیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تیان سوتاندوه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بڕیوه‌ و كه‌ناڵێكى ئاسمانى داخراوه‌، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان راگه‌یاندوه‌.

كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق جه‌خت له‌ مافى ئازاى راده‌ربڕین و خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ و داواش له‌ هه‌ردوولا ده‌كات خۆیان به‌دوربگرن له‌ توندوتیژى، هه‌روه‌ك داوا له‌ حكومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێم ده‌كات كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه‌.

News Code 210951

Your Comment

You are replying to: .
captcha