بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی باڵای ئەمنی ھەرێم رایانگەیاندووە: "بڕیا ردراوە بەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێ بکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "قەدەغەکردنەکە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ١٢ی سبەی شەو بەردەوام دەبێت".
ئاماژە بەوەش کراوە، "ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانەیە، کە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەخۆیەوە بینیوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە، لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان بەڕێوەچووە و تائێستاش لەهەندێ ناوچە بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment