كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵیی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی یەكێتی و گۆڕان گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر و كۆبونەوەی سێقۆڵییان لەگەڵ پارتی دەستپێكرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە شاندی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە جیا گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی-یەوە پێشوازییان لێكرا.

دواتر كۆبوونەوەی سێ قۆڵی "پارتی، یەكێتی و گۆڕان" دەستیپێكرد و چاوەڕواندەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت.

شاندی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری بزووتنەوەكە و شاندی پارتی-یش لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی حزبەكەوە سەرۆكایەتی دەكرێن.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210924

Your Comment

You are replying to: .
captcha