«فادی مەرعی» سهرۆک ئافیس پهیوهندیی گشتیی ڕەوتی پێشاڕۆژی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لە بارەی ڕێککەوتن لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردف ڕایگەیاند: دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە بنبەست و ئامادەنەبوونی نوێنەری ئەمریکا وەکوو لایەنی گەرەنتیکاری دەانوستانەکان ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا، ڕاوەستاوە.
ناوبراو درێژەی: ڕاسپاردنی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا کۆتایی پێهات و نوێنەری نوێیش بەهۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا هێشتا دەستی بە چالاکی نەکردووە و ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین بشێوەی ڕەسمی سەرپەرشتیی گفتوگۆکان بگرێتە ئەستۆ.
فادی مەرعی ڕاشیگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکانی نێوان ENKS و PYNK دەکەن دوورن لە ڕاستی ئەگەر لایەنێک دەیهەوێت دانوستانەکان بە ئەنجام نەگەن ئەوە پەیوەندیی بە سیاسەتەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە نییە. ئێمە وەکوو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بڕوامان بە دانووستان هەیە و پەیمانی دهۆک وەکوو بەڵگەیێکی گشتگیر لە بوارەکانی ئیداری، سەربازی و سیاسی-دا دەزانین.
سهرۆک ئافیس پهیوهندیی گشتیی ڕەوتی پێشاڕۆژی کوردستانی سووریا لەبارەی ئەو خاڵانەی ناکۆکیی نێوان لایەنە کوردیەکانی لێکەوتۆتەوە وتی: بێ گۆمان ناکۆکی لەنێوان ئێمە و حزبی یەکێتیی دیموکراتیکدا هەیە. هەندێک ناکۆکی لەسەر چارەنووسی بەندکراوانی ئەنەکەسە، شێوازی بەڕێوەبەری، سەرچاوەکانی خوێندن و پێوەندی لەگەڵ پەکەکە و هەندێک بابەتی دیکە؛ ئێمە بڕوامان وایە بەگوێرەی پەیمانی دهۆک- 2014 لەبەرژەوەندیی گەلی کورد لە کوردستانی سووریا هەنگاو هەڵبگرین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment