بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیێک رێگە نادەن ئارامی و جووڵەی کاسبی و ژیانی خەڵک تێکبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستکراوه کراون به شێوازیکی یاسایی به‌ئه‌رکی خویان هه‌ڵبستن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هەروەها هاتووە لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکەی شارۆچکەی پیرەمەگروون پێشێوى و توندوتیژی لێکەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەکانەوە تەقە بە ئاڕاستەی هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان کراو لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب به گوللـه بریندارکراو لە مەرگ گەڕایەوە.
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی داواشی کرد، "هێمنی و ئارامی بپارێزن، چوونکە نەریتی سووتاندنی بارەگا حیزبییەکان و دامودەزگاکانی حکوومەت مافەڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵک دەستەبەرناکات".
باسی له‌وه‌ش کردووە، هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیێک رێگە نادەن ئارامی و جووڵەی کاسبی و ژیانی خەڵک تێکبدرێت و پاراستنی داموده‌زگا حکوومییه‌کان و باره‌گا حزبیه‌کان له ئه‌رکه فه‌رمیه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کانه، بۆئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستکراوه کراون به شێوازیکی یاسایی به‌ئه‌رکی خویان هه‌ڵبستن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment