بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لە بەغدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات گفتوگۆ کرا.
ئەوەش هاتووە، لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە پاک و بێگەردی دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە دیدارەکەدا دۆخی ئابوری و تەندروستیی وڵات و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و پێویست گفتوگۆی لەبارەوە کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری و چارەسەر کردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە ڕووی تەندروستی و ئابووری و زامن کردنی سەلامەتی هاوڵاتیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment