بەرهەم ساڵح و نووری مالیکی جەخت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق گرنگیی رەخساندنی کەشێکی لەباری بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لە بەغدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات گفتوگۆ کرا.

ئەوەش هاتووە، لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە پاک و بێگەردی دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دیدارەکەدا دۆخی ئابوری و تەندروستیی وڵات و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و پێویست گفتوگۆی لەبارەوە کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری و چارەسەر کردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە ڕووی تەندروستی و ئابووری و زامن کردنی سەلامەتی هاوڵاتیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210907

Your Comment

You are replying to: .
captcha