کوردپرێس:
تۆتاڵی فەڕەنسا یەک لە دەیان کۆمپانیای نەوتی بیانیی هەرێمی کوردستانە کە بە گوێرەی گرێبەستی بەشداری کردن لە بەرهەمهێنانی نەوت خاو لە هەرێمی کردستان هاوکاری دەکات.
کەناڵی بلۆمبێرگ ئەمڕۆ لە زاری سەرچاوەیێکی پیشەی نەوت ڕایگەیاند کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسا نیازیەتی پشکی خۆی لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆتایی بە سەرمایەدانانی خۆی لەو ناوچەیە بهێنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پشکی 18 لە سەدی تۆتاڵی فەڕەنسا لە کێڵگەی سەرسنگ 500 ملوێن دۆلار سەرمایەی هەیە. ئەو کۆمپانیایە نیازیەتی لە ڕێگای فرۆشتنی دارایییەکانی خۆیەوە لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیێکی دیکەی جیهان وەک بەریتانیا و برۆنئی بەشێک لە زیانی 1.1 ملیار دۆلاریی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.
Your Comment