کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانى فەرماندەى گشتى هێزەکانى هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سوید رایگەیاند"دەوڵەتی ئیسلامی کێشەی هاوبەشی جیهانە و پێویستە جیهان لەبەرانبەر ئەم رامانەی دەوڵەتی ئیسلامی پێکەوە تێبکۆشێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە."
کۆبانى ئاماژەى بەوەش کردوە، دوای شەڕ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ئامانجی ئەوەی چەکدارەکانی داعش و منداڵەکانیان لە ئیسلامی ساختە رزگار بکەن، کارێکی زۆری کردووە و لە سەر ئەمەش زانیاری زۆری بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چەتەکانی داعش رزگار بکەن، ١٦ ناوەندی تر دەکەنەوە.
Your Comment