تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەیێکی بەرچاو دادەبەزێت/ 248 تووشبووبی نوێ تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 248 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە شێوەیێکی بەرچاو دابەزینی بە خۆوە بینیوە.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 248 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، هاوكات 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)

١. پشکنین: (٤٣٥٦ پشکنینی نوێ)

• (١٥٣٢) هەولێر

• (٦٥٧) سلێمانی

• (٢٠٤٧) دهۆك

• (٢٦) هەڵەبجە

• (٧٨) گەرمیان

• (١٦) ڕاپەڕین

•

٢. تووشبوو: (٢٤٨ تووشبووی نوێ)

• (٩٧) هەولێر

• (٦٩) سلێمانی

• (٦٥) دهۆك

• (٤) هەڵەبجە

• (١٣) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

•

٣. چاکبوون: (١٧٧ چاکبوون)

• (١٠٧) هەولێر

• (٢٣) سلێمانی

• (٧) دهۆك

• (٩) هەڵەبجە

• (٣١) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

•

٤. مردن: (٩ مردن)

• (٤) هەولێر

• (٢) سلێمانی

• (١) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١) گەرمیان

• (١) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٨٢٨٦٧٥ (٢٩٢٩٦٢ هەولێر، ١٨٤١٧٥ سلێمانی، ٣٤٤٥٧٩ دهۆك، ٦٩٥٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٩٧٥٨٤ (٣٥١١٩ هەولێر، ٢٨٤٥٠ سلێمانی، ٣٠٩٦٤ دهۆك، ٣٠٥١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦١٢٠٣ (٢١٦١٨ هەولێر، ١٩٥٤٩ سلێمانی، ١٧٢٢٢ دهۆك، ٢٨١٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٣١٨٦ (١٢٦٣٥ هەولێر، ٧٣٤٤ سلێمانی، ١٣١٠٩ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)

مردن ٣١٩٥ (٨٦٦ هەولێر، ١٥٥٧ سلێمانی، ٦٣٣ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠

News Code 210862

Your Comment

You are replying to: .
captcha