بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی نه‌ینه‌وا، له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند: "هێزێكی هاوبه‌ش له فه‌وجی 12ی فریاكه‌وتنی پۆلیسی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری نه‌ینه‌وا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هاوكاریی هاووڵاتیان زانیاریی وردیان به‌ده‌ست گه‌یشت، توانیان 4 كه‌س له چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
پۆلیسی نەینەوا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌وانه له‌لای چه‌پی مووسڵ ده‌ستگیركراون، پێشتر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش، له‌ژێر ناوی دیوانی جوند و سه‌ربازگه‌ی گشتی كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه".
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment