سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ڕووسیا دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 1/11/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون، کە پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ بە تەنیا لە بوارى هاریکاریى وزەدا نەمێننەوە و فراونتر و هەمەلایەن بکرێن، بەتایبەتیش لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەردوولاوە هەنگاوى کردەیى بنرێن و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە شاندەکانى عێراقدا بۆ ڕووسیا بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ڕووسیا، کارى کۆمپانیا ڕووسییەکانى وزە لە هەرێمى کوردستان، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان خستە بەر باس.

باسی لەئەوەش کرد، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، دەرفەت و زەمینە لەبارە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕووسیا فراونتر و هەمەلایەنە بکرێن و لە قۆناغەکانى داهاتوودا گرنگیى زیاتر بە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا بدرێت، هەروەها ئاسانکارى لە بوارى هاتوچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕووسیا فراوانتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆکەى هەبوونى گەشتیى ئاسمانیى ڕاستەوخۆى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210825

Your Comment

You are replying to: .
captcha