کوردپرێس: بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە هه‌ریه‌ک له جیمس کلیڤرلی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، جیمس هیبی وه‌زیری هێزه چه‌کداره‌کانی به‌ریتانیا، به سه‌ردانێک له به‌غداوه بگه‌نه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه.
ئامانج لەسەردانی ئەو وەزیرانەی بریتانیا تاوتوێ کردنی پرسه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا له لایه‌ک و پرسه ناوخۆییه‌کانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایە لەلایەکی دیکە.
هاوکات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و راوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوێنێ دووشەممە هه‌ردو وه‌زیر به سه‌ردانێک گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا کازمی، سه‌باره‌ت به گرنگیی به‌رده‌وامیدانی هاوکاری دوولایه‌نه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تاوتوێ کردنی ره‌وشی عێراق و هێور کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی ناوچه‌که کۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌یاندا، له‌گه‌ڵ "مسته‌فا کازمی" باسیان له پشتیوانی به‌ریتانیا بۆ به‌هێز کردنی توانا سه‌ربازییه‌کانی عێراق له رووی راهێنان و پشتیوانی لۆجستی و هه‌واڵگرییه‌وه کرد.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment