ئەمڕۆ دوو وەزیری بەریتانیا سەردانی هەرێم دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری هێزه‌ چه‌کداره‌کانی به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێکی فەرمی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

کوردپرێس: بڕیاره‌ ئەمڕۆ سێشەممە هه‌ریه‌ک له‌ جیمس کلیڤرلی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ کاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، جیمس هیبی وه‌زیری هێزه‌ چه‌کداره‌کانی به‌ریتانیا، به‌ سه‌ردانێک له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه‌.

ئامانج لەسەردانی ئەو وەزیرانەی بریتانیا تاوتوێ کردنی‌ پرسه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا له‌ لایه‌ک و پرسه‌ ناوخۆییه‌کانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایە لەلایەکی دیکە.

هاوکات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و راوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوێنێ دووشەممە هه‌ردو وه‌زیر به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتنه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا کازمی، سه‌باره‌ت به‌ گرنگیی به‌رده‌وامیدانی هاوکاری دوولایه‌نه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تاوتوێ کردنی ره‌وشی عێراق و هێور کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی ناوچه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌یاندا، له‌گه‌ڵ "مسته‌فا کازمی" باسیان له‌ پشتیوانی به‌ریتانیا بۆ به‌هێز کردنی توانا سه‌ربازییه‌کانی عێراق له‌ رووی راهێنان و پشتیوانی لۆجستی و هه‌واڵگرییه‌وه‌ کرد.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210824

Your Comment

You are replying to: .
captcha