بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە 15 کەس پێکهاتوون، عەمیدی دووەم، یەحیا حوسێنخانییە. شاندی پاسەوانی سنووری عێراقیش 13 کەسن و عەمیدی مافپەروەر حەمماد فازڵ دزەیی سەرۆکایەتییان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەو کۆبوونەوەیە، شاندە ئێرانییەکە لە شنگلبانە لە سۆران کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت، شاندەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە تاوەکوو سبەی و ئەوکاتە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان دەبەستن.
بابەتی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکە؛ ئاسایشی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستانە، بە دروستیش ئەو ناوچە سنوورییانەی دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و سنووری سیدەکان.
پاسەوانی سنووری عێراق سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و ئەرکی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی لەئەستۆیە، هەروەها شاندە ئێرانییەکەش تایبەتن بە پاراستنی ئاسایشی سنوور لە سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment