وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارانی هەرێم لە تورکیا قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی تورکیا- وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری کە لە شاری سلێمانییەوە بۆ وڵاتی تورکیا بەڕێکەوتبوو، بووە هۆی برینداربوونی 30 سەرنشین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە پاسێکی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان کە لە سلێمانیەوە بەڕێکەوتبوو لەسەر رێگای روها-وێرانشار وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 30 کەس کە لە پاسەکەدا بوون برینداربوون، دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، گەشتیارەکان بەمەبەستی گەشت کردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سامسون سەردانی تورکیایان کردووە، بەڵام پاسەکەیان وەرگەڕاوە.

بەپێی زانیاریەکان، دوای رووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست داوە و برینی دوان لە بریندارەکانی دیکەش سەختە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

پاسەکە هەڵگری تابلۆی عێراق بووە لە ناوچەی تەرزی کاتێک بەرەو ئورفا چووە وەرگەڕاوە، شوفێری پاسەکەش بەهۆی لەدەست دانی کۆنتڕۆڵەوە پاسەکەی وەرگەڕاوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210798

Your Comment

You are replying to: .
captcha