بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی بیست ساڵەی بڕیاری تایبەت بە ئافرەتان لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی١١ی٢٠٢٠ لە هەولیر گوتی: "جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا باس له ڕفاندن و کۆیلایه‌تیی ئافره‌تان بکه‌ین، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رزگارکردنی زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌ت و کچی ئێزدی له کۆیلایه‌تی، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی سه‌دانی تر که له‌لایه‌ن داعشەوە رفێندراون بێسه‌روشوێنن و دیار نین".
ڕێبەر ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتیشی: "ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به هه‌موو تواناکانمان کار بکه‌ین ئه‌و ئافره‌ت و کچه بێسه‌رشوێنانه بدۆزینه‌وه و بیانگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شی کۆمه‌ڵگە و ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ ئافره‌ت و به‌شداریپێکردنی له بڕیاردان ده‌بێت ببێته کو‌لتوور له‌نێو گۆمه‌ڵگەدا، که ده‌کرێت یه‌که‌مجار لەناو خێزاندا بچه‌سپێندرێت و دواتر له قوتابخانه به وانه بگوترێته‌وه".
ناوبراو گوتیشی: "به‌پێی راپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شداریی ئافره‌ت له دانوستانه‌کانی فه‌رمیی ئاشتیدا زۆر که‌مه، به‌ڵام هه‌بوونی ئافره‌ت و به‌شداریی کارایان له‌م بوارانه‌دا یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین مه‌رج بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامی به‌تایبه‌ت له دوای قه‌یران و رووداوه‌کانی جه‌نگ".
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشی گەیاند: "له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق قه‌یرانێکی زۆر رووبه‌ڕووی ئافره‌ت بووەته‌وه، که هێشتا ئاسه‌واری رژێمه‌کانی پێشوو له عێراق له‌سه‌ر روخساری ئافره‌ت و کۆمه‌ڵگە زۆر به ڕوونی دیاره".
ڕێبەر ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "هه‌رچه‌نده پێگه و شکۆی ئافره‌ت پارێزراوتر بووه و بە به‌راورد به ناوچه‌کانی تر تا ڕادە‌یێکی باش برینه‌کان ساڕ‌ێژ کراون، به‌ڵام به هاتنی داعش جارێکی تر ئافره‌ت به پله‌ی یه‌که‌م که‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی تیرۆرستان و باجێکی قورسیان داوه".
وزیری ناوخۆ لە درێژەی ئەم باسەدا گوتیشی: لێره‌دا گرنگیی بڕیاری1325ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به دیار ده‌که‌وێت که هەوڵی به‌ستنه‌وه‌ی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی به ئاسایش و ئاستی به‌شداریی ژنان له دروست کردنی بڕیار و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان به‌تایبه‌ت له کاتی جه‌نگ و کۆتاییهاتنی کێشه‌کانی داوە، بۆیه زۆر گرنگه پێکه‌وه به یه‌ک تیم هه‌وڵێکی جدی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌م پلانی نیشتیمانی به شێوه‌یه‌ک دابڕ‌ێژین که هه‌ر سێ کۆڵه‌که‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه، به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و بخرێنه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه، که بریتین له به‌شداریی زیاتری ژنان له سه‌رکردایه‌تی و ناوه‌ندی بڕیاردان، پاراستنیان له توندوتیژی و جیاکاریی ڕه‌گه‌زی، هه‌روه‌ها پارێزگاریلێکردنیان و فه‌راهه‌مکردنی ژینگه‌یه‌کی دور له توندوتیژی.
نموونه‌مان له‌به‌رده‌سته که ئافره‌ت به‌شدار بووبێت له ناوه‌نده‌کانی بڕیار، یان دانوستانی ئاشتیدا و ده‌ره‌نجامی باشی لێ که‌وتووەته‌وه، بۆیه ده‌توانین به خۆشحاڵییه‌وه بڵێین له هه‌رێمی کوردستاندا
لەبارەی ئەو بڕیارە و جێبەجێ کردنی لە هەرێمی کوردستان وزیری ناوخۆ گوتیشی: کوردستان بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاری 1325 قۆناغی باشی بڕیوه به‌ڵام هێشتا چاومان له هه‌نگاوی زیاتره، له هه‌رێمی کوردستان ده‌رفه‌تی به‌شداریپێکردنی ئافره‌ت ره‌خسێندراوه له سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و کابینه‌ی حکوومه‌ت، له ئیداره خۆجێیه‌کان له ئاستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کان و دادگاکان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی کوردستان رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تی له‌به‌رچاو گرتووه له‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی پشکی هه‌رێمن له حکوومه‌تی فیدراڵ".
له شه‌ڕی داعش ژنان رۆڵێکی کارا و کاریگه‌ریان هه‌وبوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا، ژنان له هێڵی پێشه‌وه شانبه‌شانی پیاوان جه‌نگان، له‌ناو کۆمه‌ڵگەش خۆڕاگرانه شانیان دا به‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌و کاته‌وه تا ئێستاش تووشی هه‌رێمی کوردستان هاتن".
له سه‌رده‌می کۆرۆناش ژنان رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن له ته‌شه‌نه‌کردنی زیاتری ئه‌و په‌تا جیهانییه، ژنان له نه‌خۆشخانه‌کان دوور له چاوی ئه‌زیزانیان گیانی خۆیان خستووەته سه‌ر ده‌ست و شه‌ونخوونی ده‌که‌ن له پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ریی پزیشکی به تووشبوان و گیانی هه‌زاران هاووڵاتیان له مردن رزگار کردووه، له جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه چه‌ندین پزیشک و په‌رستاری ژن تووشی په‌تاکه بوون و به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێکیان گیانیان سپاردووه.
له نوێترین هه‌نگاوماندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حکوومه‌تی فیدراڵ بڕیارمان داوه به دامه‌زراندنی رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ئافره‌تانی ئێزدی به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی کار و به‌شداریپێکردنیان له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆی ش‌نگال، وه‌ک پێزانینێک له قوربانیدانیان له هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانیان و وه‌ک بڕگه‌یه‌ک له چه‌سپاندنی کۆڵه‌که‌کانی بڕیاری 1325، بۆ به‌شداریپێکردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێک له فه‌راهه‌مکردنی ئاساییش له ناوچه‌ی ش‌نگال له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی شە‌نگال له نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدرال".
Your Comment