ئاگربەستی تەواو لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانی راگەیێندرا

بەشی جیهان- ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون و چیدیکە جەنگ لە کاراباخ روونادات.

کوردپرێس: پووتین دەڵێت، نیکۆل پاشینیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و ئیلهام ئەلیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان، لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستی تەواوەتی رێککەوتوون و جەنگ لە ناوچەی کاراباخ دەوەستێت.

پێشتر، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاندبوو، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوچەی کاراباخ، رێککەوتنێکی ئازاربەخشمان واژۆ کرد.

نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی راگەیاندبوو، رێککەوتنێکی ئازەرباخشیان لەگەڵ ئازەربایجان و رووسیا واژۆ کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی کاراباخ کە بە دڵی خەڵکی ئەرمینیا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210783

Your Comment

You are replying to: .
captcha