کوردپرێس: پووتین دەڵێت، نیکۆل پاشینیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و ئیلهام ئەلیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان، لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستی تەواوەتی رێککەوتوون و جەنگ لە ناوچەی کاراباخ دەوەستێت.
پێشتر، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاندبوو، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوچەی کاراباخ، رێککەوتنێکی ئازاربەخشمان واژۆ کرد.
نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی راگەیاندبوو، رێککەوتنێکی ئازەرباخشیان لەگەڵ ئازەربایجان و رووسیا واژۆ کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی کاراباخ کە بە دڵی خەڵکی ئەرمینیا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment