بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵبژادرنی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکا لەلایەن بەرپرسانی کوردی عێراق و سووریاوە پێشوازیی لێکرا. بەرپرسانی باڵای کورد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە تا مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی جۆ بایدن کرد.
جگە لە گرنگ بوونی هەڵویستی جۆ بایدن لەبارەی کوردەکان بەتایبەت لەبارەی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا، پرسی یەک نەگرتنی هەڵویستەکانی جۆ بایدن و بیرۆکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کە تێڕوانینێکی خراپی لەبارەی کورد بەتایبەت کوردەکانی سووریاوە هەیە؛ زۆر گرینگە. ژمارەیێک لە شرۆڤەکارن لەو بڕوایەدان کە ڕەنگە ئەردۆغان لەم ماوە دوو مانگەدا کە تا دەست بەکار بوونی جۆ بایدن ماوە کەڵک لە دەرفەتەکە وەربگرێت و هێرشێکی دیکە بکاتەوە سەر کوردستانی سووریا.
ئاژانسی کوردپرێس، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی هەڵویستی جۆ بایدن هەمبەر کورد و پرسی ئەگەری هێرشی دووبارەی ئەردۆغان بۆ سەر کوردستانی سووریا گفتوگۆیێکی لەگەڵ دکتۆر فابریس بالانشە، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد و هەروەها مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا ئەنجام داوە.
پشتگیریی لە کوردەکانی سووریا لە سەردەمی جۆ بایدن-دا
دکتۆر بالانشە لەبارەی هەڵویستی جۆ بایدن لەبارەی کوردەوە وتی: بێ گومانە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا لاواز دەبێت بەتایبەت ئەگەر ترەمپ بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هانا بۆ دادگای باڵای ئەمەریکا ببات. ڕەنگە جۆ بایدن زیاتر لە ترەمپ پشتگیری لە کورد بکات. جۆبایدن یاریدەدەری یەکەمی باراک ئۆباما بوو کە ساڵی 2014 پشتگیریێکی زۆری لە یەپەگە کرد دژ بە داعش.
ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا لەسەردەمی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمەریکا
ناوبراو لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەردۆغان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەسەردەمی گواستنەوەی دەسەڵات لە ترەمپەوە بۆ بایدن، ڕایگەیاند: لەلایێکەوە ئەگەر ئەردۆغان لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتبێت دەتوانێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێرش بکاتەوە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەردۆغان پێیخۆشە هەر بەو شێوەیە کە نتانیاهوو دژ بە حەماس لە ساڵی 2008دا و لەکاتی هەڵبژاردنی باراک ئۆبامادا، هێرشی کرد؛ بڕشتی خۆی نیشان بدات.
بەمحاڵەشەوە دکتۆر بالانشە جەختی کردەوە ومکینە جۆ بایدن لەبارەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکان بێدەنگ نەبێت. ناوبراو زیادی کرد: بەڵام لەلایێکی دیکەوە، ئەگەر ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر کورد من وابیر ناکەمەوە کە بایدن لەسەرەتای دەسەڵاتدارێتیدا وەکوو ئەمری واقیع قبووڵی بکات و بەڵکوو هەر بەوشێوەیە کە ئۆباما هەمبەر نتانیا سیاسەتێکی دژبەرانەی گرتەبەر، جۆ بایدن لە چوار ساڵی داهاتوودا سیاسەتی دژە ئەردۆغان بگرێتە پێش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment