بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە توویتەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
ناوبراو دەشڵێت: "هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دوولایەنەکانمان بەهێزتر بکەین."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment