بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمەریکا، شەئی ڕابردوو سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا بەدەست هێنا و ئێستا دەبێت تەعامول لەگەڵ تورکیا بکات کە بەشێک لە گرژییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمەریکا بەبۆنەی پشتگیرییەکانی ئەمەریکایە لە کوردانی سووریا. دۆناڵد ترەمپ ساڵی پار پاش دەست بەردان لە کوردی سووریا بەستێنی بۆ هێرشی تورکیا و ئاوارەبوونی دەیان هەزار لە هاووڵاتیانی کورد فەراهەم کرد.
ڕۆژنامەی ئیندیپندنت لەبارەی هەڵویستی جۆ بایدن لەبارەی کوردانی سووریاوە دەنووسێت: جۆ بایدن مکووڕە لەسەر هەڵسوکەوتی دادپەروەرانە لەگەڵ کوردی تورکیا و پشتگیری لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەکات هەمبەر ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کە کوردەکانیش بەشێکن لە ئۆپۆزیسیۆن.
جۆ بایدن دیسمبێری ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کارمەندانی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نیگەرانیی خۆی نیشان دا لەبارەی ڕەفتاری تورکیا لەگەڵ کوردەکان و جەختی لە پشتگیری کردن لە ئۆپۆزیسیۆن کردەوە بۆ شکست پێهێنان بە ئەردۆغان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment