کوردپرێس: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی کۆماریی له ئامه‌د، له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی په‌که‌که/که‌جه‌که، هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ژماره‌یێک ناونیشان و له ئه‌نجامدا 26 مامۆستایان ده‌ستگیرکرد، که هێشتا به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، 13 له‌و مامۆستایانه‌ی ده‌ستگیرکراون ئه‌ندامی سه‌ندیکای ره‌نجده‌رانی په‌روه‌رده و زانست "ئه‌یتیم سه‌ن" و به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له په‌که‌که دوای ده‌ستگیرکردنیان بۆ وه‌رگرتنی گوته‌کانیان و لێکۆڵینه‌وه، نێردراون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment