لە ئامەد 26 مامۆستا به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ گرووپە تیرۆریستییەکان ده‌ستگیرکران

بەشی تورکیا- له‌ شاری ئامه‌دی کوردستانی تورکیا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان 26 مامۆستایان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ په‌که‌که‌ ده‌ستگیر کرد.

کوردپرێس: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی کۆماریی له‌ ئامه‌د، له‌ چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسی په‌که‌که‌/که‌جه‌که‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ژماره‌یێک ناونیشان و له‌ ئه‌نجامدا 26 مامۆستایان ده‌ستگیرکرد، که‌ هێشتا به‌رده‌وامن له‌ کاره‌کانیان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، 13 له‌و مامۆستایانه‌ی ده‌ستگیرکراون ئه‌ندامی سه‌ندیکای ره‌نجده‌رانی په‌روه‌رده‌ و زانست "ئه‌یتیم سه‌ن" و به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ په‌که‌که دوای ده‌ستگیرکردنیان بۆ وه‌رگرتنی گوته‌کانیان و لێکۆڵینه‌وه‌، نێردراون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210746

Your Comment

You are replying to: .
captcha