ئەردۆغان سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیای لە کارەکەی دوور خستەوە

بەشی تورکیا- بەھۆی داکەوتنی مێژوویی بەھای لیرەی تورکی، ئەردۆغان؛ سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیای لە کارەکەی دوورخستەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، موراد ئۆیسال، سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیای لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە، بەھۆی دابەزینی بەردەوامی بەھای لیرەی تورکیا بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەردۆغان بڕیاری داوە ناجی ئیقبال، وەزیری پێشووی دارایی تورکیا بکاتە پارێزگاری بانکی ناوەندی.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی نزیکەی 30% بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەست داوە و ئەو دابەزینەی لیرەی تورکی بە مێژوویی وەسف دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر:60113

News Code 210743

Your Comment

You are replying to: .
captcha