باڵی سەربازیی پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ڕوویدابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی چه‌مانكێ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووە، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا.

کوردپرێس: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانی پەدەکە هەوڵیان داوە بچنە ناو کامپەکانی گەریلاوە لە گارە و لەگەڵ ئەو هەوڵدانە و هێرشیش، هێزەکانی ئێمە شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا."

ئاماژە بەوەش كراوە، "سەرەڕای ئەوەی هۆشدارییمان پێدان، هێزەکانی پەدەکە هەوڵیان دا بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بچنە ناو کامپەکەمان لەنزیک گوندی بەبادێ، لەگەڵ ئەو هەوڵدانە بۆ هێرشکردنیش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بۆ هۆشیاریدان دەستوەردانمان لە دۆخەکەدا کرد، لەوێ دوو مین بە هەمەرەکاندا تەقینەوە و بەو شێوەیە هەوڵدرا کە رێگا لە پێشڕەویی ئەوان بگیرێت."

هەر لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "هێزەکانی گەریلا هیچ کاتێک نابێ بە لایەنی هێرشکار، ئێمە بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کوردستان، نامانەوێت شەڕ بکەین، ئەمە بە ئاشکرا رادەگەیەنین."

داواش لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، "دەست لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە کامپەکانمان بەربدات، بەڵام با هەموو کەس بزانێت، ئەگەر هێرش بەردەوام بێت، هێزەکانی گەریلا لەچوارچێوەی خۆپاراستنی رەوادا، خۆمان دەپارێزین."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210728

Your Comment

You are replying to: .
captcha