بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێفری له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا ڕایگەیاند: بوونی په‌که‌که له سووریا یه‌کێکه له کێشه‌کان، په‌که‌که رێکخراوێکی تیرۆریستییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ببینین که چه‌کدارانی رێکخراوه‌که سووریا جێده‌هێڵن.
جێفری له گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سووریا دایرێکت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، بوونی په‌که‌که هۆکارێکی سه‌ره‌کیی گرژییه‌کانی سووریایه له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر سنوور و ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و گرژیانه که‌م بکه‌ینه‌وه، چوونکه هه‌ماهه‌نگییه‌کی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه".
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا، دووپاتیش له‌وه که له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتنێکیان له باره‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام تورکیاش نیگه‌رانییێکی قووڵی هه‌یه له هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده) و په‌که‌که.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment