ئەگەری زۆرە تورکیا دیسان هێرش بکاتەوە سەر کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا ((PDK-S) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە هەڕەشە تازەکانی ئەردۆغان دژی کوردستانی سووریا کرد و ڕایگەیاند بێگومان تورکیا پاش داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی دیسان بە بیانووی پووچەڵی ئاسایشی نیشتمانی هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریا دەدات.

کوردپرێس:

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە هەڕەشە تازەکانی ئەردۆغان دژی کوردستانی سووریا کرد و ڕایگەیاند بێگومان تورکیا پاش داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی دیسان بە بیانووی پووچەڵی ئاسایشی نیشتمانی هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریا دەدات.

ناوبراو گوتیشی: پێ دەچێت بە هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەردۆغان دژی کوردستانی سووریا گڵۆپێکی سوز لە لایەن دەسەڵاتە جیهانییەکانەوە وەرگیردرابێت.

ئاپۆ ئاشکراشی کرد کە لێدوانەکانی ئەردۆغان لە سیاسەتەکانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)وە سەرچاوە دەگرێت کە بیانوو دەدات دەستی تورکیا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) زیادیشی کرد: بە ڕای من لایەنە کوردییەکان لە سەر بنەمای یەکگرتن و بە دەستپێشخەریی ئەمریکا دەتوانن ڕێگری لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بکەن.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ جەختیشی کردەوە: گەرەنتیی ئەمریکا لە پڕۆسەی دانووستانەکاند دەوری گرینگ دەبینێت و پێویستە ئێمە لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکەی دهۆک بگەینە ڕێککەوتن.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئەوەشی بیر هێنایەوە کە ئەگەر هەر دوو لایەنی دانوستانەکە یەک نەگرن دوژمنانی کورد، کوردستانی سووریا لەناو دەبەن.

News Code 210664

Your Comment

You are replying to: .
captcha