بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەنها سێ ڕۆژی دیکە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکا ماوە و بڕیار وایە لەم هەڵبژاردنەدا لەنێوان دو کەسدا واتا دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریخوازەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان یەکیان وەکوو سەرۆکی 4 ساڵی داهاتووی ئەمەریکا دەست نیشان بکرێت. بەئاوڕدانەوە لە ئامادە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و تەعامولی چەند ساڵەی ئەم هێزانە لەگەڵ کوردەکانی سووریا لە شەڕی داعشدا و پەیوەندیی بەربڵاوی واشنتن لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە هەڵبژرادنی کام یەک لەم دوو پاڵێوراوە وەکوو سرۆکی ئەمەریکا لە بەرژەوەنی کوردەکاندایە.
ئاژانسی کوردپرێس بۆ وەڵاندانەوە بەم پرسارە گفتوگۆیێکی لەگەڵ دکتۆر مایکل پی فونر مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانستگای پیپردین-ی کالیفۆرنیا ئەنجام داوە.
بە سەرۆک کۆمار بوونی چ کەسێک بۆ کورد باشترە؛ ترمەپ یان بایدن؟
دکتۆر پی فورد لەبارەی بەرژەوندی و زەرەرەکانی هەڵبژاردنی جۆبایدن یان دۆناڵد ترەمپ بۆ پرسی کوردەکان وتی: لەبارەی هەر یەک لەم دوو کەسە کێشە و ئەگەرێک لەئارادایە. لەلایێکەوە دۆناڵد ترەمپ یارمەتی زۆر زیاتری گەیاندۆتە هێزی پێشمەرگە و هێزە کوردەکانی سووریا لەچاو سەردەمی ئۆباما/بایدن. لەلایێکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی دایە بەغدا لەکاردانەوەیێکدا بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017، ناوچە کێشەلەسەرەکان لە کونترۆڵی کورد دەربێنێت و هەروەها دەوڵەتی ترەمپ مۆڵەتی دایە تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیدا ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە کونترۆڵی کوردەکان دەربێنێت.
ناوبراو لەبارەی هۆکارەکانی گەشبین بوون بە ترەمپ لەبارەی کوردەوە زیادی کرد: هۆکارەکانی گەشبین بوون بە هەڵبژاردنەوەی ترمپ بۆ ڕۆژاوا بەسراوە بە مەیلی دەوڵەتی ترەمپ بە سەقامگیر کردنی ناوچەکە. دۆناڵد ترەمپ لەهەموو ناوچەکانی کوردستانی سووریا یان ڕۆژاوا نەکشاوەتەوە و زیاتر ئەو ناوچانەی بەجێ هێشتووە کە لەگەڵ تورکیا هاوسنوورە. ڕەنگە دەوڵەتی ترەمپ چیدی نەیەوێت خاڵی زیاتر بە تورکیا بدات. لەبارەی هەرێمی کوردستایشەوە، درێژەی هەڕەشەکانی داعش و پەیوەندیی ئاڵۆزی ئەمەریکا لەگەڵ حەشدی شەعبی بە واتای ئەمە دێت کە هێزی پێشمەرگە لە داهاتوودا سوود لە پەیوەندیی لەگەڵ هابەشە ڕۆژئاواییەکانیان وەردەگرن. جگە لەمانەش دوژمنایەتیی ئەمەریکا لەگەڵ چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی و پەیوەندیی ئێران لەگەڵ گرووپە کوردییەکاندا دەبێت لەبەرچاو بگیردرێت.
دکتۆر پی فور لەبارەی هۆکارەکانی نیگەران بوون لە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بۆ کورد بەتایبەت بۆ کوردانی سووریا وتی: هۆکارێکیش هەیە لەبارەی نیگەران بوونی کوردانی سووریا لە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ. ڕەنگیشە دەوڵەتی دووهەمی ترەمپ ئەگەر تورکیا بەدوای داگیر کرنی بەشێکی زیاتر لەباکووری سووریا بێت، پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و هێزەکانی سووریا دیموکرات ناچار بە پاشە کشێ کردن بکات. هەروەها دەوڵەتە دووهەمەکەی ترەمپ دەنگە لەبارەی کوردەکانی عێراقیشەوە بڕیاری ئەوە بدات کە کوردەکان دەسەڵاتی بەغدا بەسەر حکوومەتی هەرێمدا هەڵبژێرن و ئەمەش کونترڵی بەغدای بەسەر بەشێکی دیکە لە ناوچەکێشەلەسەرەکاندا لێدەکەوێتەوە و بەهۆی گۆڕینی دیموگرافیاوە جێبەجێ کردنی مادەی 140نامومکین ببێت.
مامۆستای زانستگای پیپردین-ی کالیفۆرنیا لەبارەی کاریگەریی هەڵبژرادنی جۆبایدن بەسەر پرسی کورددا وتی: جۆبایدن پێشینەیێکی پێکهاتوو لە خراپ و باشی لەبارەی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریاوە هەیە بەڵام لەچاو دۆناڵد ترەمپدا پێشینەی بایدن لەبارەی کورد زیاترە. ناوبراو چەندین جار باسی لە پشتگیری کورد کردووە و پەیوەندیی باشی لەگەڵ مەسعوود بارزانی هەیە. بەمەیشەوە چاوەڕوان ناکرێت جیاوازیکی ئەوتۆ لەنێوان کوردەکاندیا بۆ جۆ بایدن ببێت.
دکتۆر پی فونر زیادی کرد: جگە لەمانەش جۆ بایدن لەسەر کشانەوەی تورکیا لە عێراق لە 90کاندا و لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ پەکەکە دانوستانی کرد و هەوڵی دا کوردەکانی سەربە بەغدا بەرژەوندییەکانیان پارێزراو بێت. دەوڵەتی ئۆباما/بایدن لەبارەی کوردەکانی کۆبانی سست بوو بەڵام لە کۆتایدا ئەو کارەی کرد کە بەرگریی لە ڕۆژاوا بوو.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دا بە پێشینەی نەرێنیی بایدن لەبارەی پرسی کوردەوە و وتی: لەبارەی خاڵە نەرێنییەکانی بایدنەوە دەبێت بڵێم لە قەڵەمڕەوی سووریادا خاڵی زیاتری دایە تورکیا. لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە ساڵی 2011دا کە سەرهەڵدانی داعشی لێکەوتەوە و کاتێک کە داعش شەنگال و مووسڵی داگیر کرد و هەڕەشەی قامیشلۆ و هەولێر هیچ کاردانەوەیێکی نەبوو تا کاتێک کە بەغدا کوتە مەترسیەوە.
مامۆستای زانستگای پیپردین-ی کالیفۆرنیا لەبارەی گەش بینی و ڕەشبینیەکان بۆ هەڵبژاردنی بایدن وەکوو سەرۆکی ئەمەریکا وتی: هۆکاری گەشبین بوون ئەوەیە کە وتەی زۆری لەبارەی پشتگیری لە کورد هەیە. هۆکاری ڕەشبین بوونیش ئەوەیە کە بەکردار وتەکانی جێبەجێ نەکردووە. مەیلی بایدن بۆ ئاسای کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ مومکینە گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریای لێبکەوێتەوە بۆ ئەوەی خاڵی زیاتر بە تورکیا بدەن و هەروەها مەیلی ناوبراو بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێران بابەتی کورد لە پشت گوێ بخات.
ناوبراو وتی بەگشتی هەم بایدن و هەم ترەمپ لەسووریا پێویستیان بە تورکیا هەیە. بەلەبەرچاو گرتنی هەردوویان وابەدیدەکرێت کە ترەمپ ئاکاری باشتری بێت بۆ کوردانی سووریا. هەروەها ئەم دوو کەسە بەجیاواز خاڵی تایبەتیان بە تورکیا داوە.
مامۆستای زانستگای پیپردین-ی کالیفۆرنیا زیاتر وتی: تەنانەت مومکینە دۆناڵد ترەمپ بۆ کوردانی عێراق باشتر بێت چوونکە پەیوەندیی شەخسی لەگەڵ بارزانییەکان هەیە. پارتی دیموکراتی کوردستان سەنگی خۆی هەیە بەڵام لایەنگرانی جووڵانەوەی نەوی نوێ، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی دوودڵن لە پەیوەندی بایدن و بارزانییەکان. نە بایدن و نە ترەمپ پشتگیرییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق نەکرد و هەردوویان وەکوو هاوبەشێکی ڕاستەقینە چاو لە کورد ناکەن. بەمەیشەوە ڕەنگە ترەمپ درێژە بە پشتگیرییەکان بۆ پێشمەرگە بدات و ڕەنگیشە بایدن لەبەرامبەر هاوکاریی ئێران لە پرسی ناوەکیدا دەست لە کورد هەڵبگرێت.
لێکەوتەکانی هەڵبژادنی جۆبایدن لەسەر پەیوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ بەغدا و هەولێر و پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق:
شرۆڤەکاری پرسی کورد لەبارەی کاریگەریی هەڵبژاردنی بایدن لەسەر پەیوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بە کوردپرێسی وت: ڕەنگە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق چ بە سەرکردایەتی ترەمپ بێت یان سەرکردایەتیی بایدن بەمەرج دەبێت. ڕەنگە پاش تێکەڵ بوونی حەشدی شەعبی لەگەڵ سووپای عێراق و یان کەمتر بوونی نفووزی ئێران کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕوودەدات. ڕەنگە ژمارەیێک کەم لە هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەمێننەوە بۆ بەرنامەی بەرگری و دژە تیرۆریزم لە عێراق.
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال
مامۆستای زانستگای پیپردین-ی کالیفۆرنیا کە لەبارەی ئێزدییەکانی بەدواداچوونی زۆری کردووە. لەبارەی ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییەی هەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەی ئێزدی نشینی شەنگال وتی: لە شەنگال دۆخەکە زۆر نالەبارەی. لەلایێکەوە دەرفەتی کۆتایی هێنان بە بۆردوومانی هێزەکانی سەربە پەکەکە فەراهەم کراوە. بە ئاوڕادانەوە لەمەیش کە ژمارەیێکی زر لە ئێزدییەکان گەڕاونەتەوە شەنگال ئەوان پێویستیان بە ئارامی و ئاسایش هەیە. بەمەیشەوە وابەدیدەکرێت کە لەگەڵ سەرکردە ئێزدییەکان لەبارەی ئەم ڕێککەوتنە دانوستان نەکراوە. کە ئەمەیش کێشەی لێدەکەوێتەوە. ڕای ئێزدییەکان لەبارەی هەولێر و بەغداوە بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە لەگەڵیان ڕاوێژ نەکراوە باش نییە. هەولێر دەبێت نیەت پاکی خۆی بۆ ئێزدییەکان نیشان بدات و ئەگەر ئەم کارە بەدروستی بکرێت دەتوانێت سەقامگیریی ئەو ناوچەیەی لێبکەوێتەوە.
ناوبراو ئاماژەشی دا بەوەی کە هەولێر و بەغدا جەختیان لە دەرکردنی هێزی سەربە پەکەکە لە شەنگال کردووە و دەڵێت: زۆرینەی ئێزدییەکان سوپاسگوزاری ئەو هێزانەن کە یارمەتیان داون ناوچەکەیان لەداعش وەربگرنەوە. جیا لەوەی کە چ چتێک ڕوودەدات زۆر ئەستەمە تورکیا باوەڕ بەمە بکات کە هیچ هێزێکی سەربە پەکەکە لە شەنگال نەماوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment