ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی 15 مانگی دیکە مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق درێژ كرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، ماوه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ عێراق درێژ بكاته‌وه‌.

کوردپرێس: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ كۆی ده‌نگی 431 په‌رله‌مانتار و نه‌یارێتی 209 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا و به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 15 مانگی دیكه‌ و تا رۆژی 31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022 هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس" رایگه‌یاند، هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كه‌ له‌ ناو نه‌چووه‌ و شانه‌ نووستووه‌كانی له‌ عێراق و سووریا به‌رده‌وامن له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی. هه‌ر بۆیه‌ گرنگه‌ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆڵی خۆیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگێڕن.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی داعش درووستی كردووه‌، 500 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ عێراقدا ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن.

کۆدی هەواڵێر: 60113

News Code 210647

Your Comment

You are replying to: .
captcha