ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە/ 1597 تووشبووی نوێ و 24 گیان لەدەستدان ئاماری نوێی هەرێمە لەبارەی کۆرۆنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1597 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و 24 هاووڵاتیی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 27ی تشرینی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1597 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی ئاماری تووشبووان گەیشتە 71 هەزار و 752 حاڵەت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، 475 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌ و 24 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٤)

١. پشکنین: (٧٠٥٤ پشکنینی نوێ)

• (٢٧١١) هەولێر

• (٧٧٢) سلێمانی

• (٣٢١٩) دهۆك

• (٦٥) هەڵەبجە

• (٢٢٥) گەرمیان

• (٦٢) ڕاپەڕین

•

٢. تووشبوو: (١٥٩٧ تووشبووی نوێ)

• (٧٠٣) هەولێر

• (١٦٩) سلێمانی

• (٦٥١) دهۆك

• (٢٨) هەڵەبجە

• (٣٤) گەرمیان

• (١٢) ڕاپەڕین

•

٣. چاکبوون: (٤٧٥ چاکبوون)

• (١٠٥) هەولێر

• (٤) سلێمانی

• (٣٠٣) دهۆك

• (٢٣) هەڵەبجە

• (٣٥) گەرمیان

• (٥) ڕاپەڕین

•

٤. مردن: (٢٤ مردن)

• (٢) هەولێر

• (٨) سلێمانی

• (٥) دهۆك

• (٢) هەڵەبجە

• (٢) گەرمیان

• (٥) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٦٢١٢٠٥ (٢٢٢٦٠٨ هەولێر، ١٤٣٣١٠ سلێمانی، ٢٤٩٨٥٦ دهۆك، ٥٤٣١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٧١٧٥٢ (٢٦٠٦٣ هەولێر، ٢١٦٣٢ سلێمانی، ٢١٦٥٥ دهۆك، ٢٤٠٢ هەڵەبجە)

چاکبوون ٤٠٩٠٩ (١٧٤٦٢ هەولێر، ١١٦٢٥ سلێمانی، ٩٦٠٨ دهۆك، ٢٢١٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٨٤٨٢ (٧٩١٨ هەولێر، ٨٨٤٢ سلێمانی، ١١٦٢٠ دهۆك، ١٠٢ هەڵەبجە)

مردن ٢٣٦١ (٦٨٣ هەولێر، ١١٦٥ سلێمانی، ٤٢٧ دهۆك، ٨٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

News Code 210610

Your Comment

You are replying to: .
captcha