کوردپرێس:
تەنها چەند ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکا بەدەستەوە ماوە و یەک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا بە ئاوڕدانەوەی لە تەعامولی ئەو وڵاتە لەگەڵ کوردی عێراق و سووریا، مەسەلەی کوردەکان دەبێت.
مایکڵ ئایزانتی توپژەری کەناڵی RANی ئەورووپا لە وتارێکدا ئاماژەی بە کێشەکانی بەردەم سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا کردووە. ئەو توێژەرە چەمکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەوان دۆزی کورد لە تەوەرە هەرە گرینگەکانی کارنامەی دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ناو دەبات.
ئاریزانتی لە وتارەکەیدا کە گۆڤاری یو ڕیپۆرتەر بڵاوی کردۆتەوە لە سەر ئەو قەناعەتەیە کە کوردەکانی سووریا هەست دەکەن ئەمریکا پشتی لێکردوون. بەو حاڵەشەوە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دەوڵەتی ئایندەی ئەمریکا هاوپەیمانێتییە بریندارەکەی لەگەڵ کورد تیمار بکات.
مایکڵ ئاریزانتی لە سەر ئەو بڕوایەشە کە پێویستە دەوڵەتی ئەمریکا سیاسەتی "گورز و گەزەر" بەرانبەر کورد بەکار بهێنێت. واتا پشتگیریی سەربەخۆییی زیاتری کوردەکانی سووریا بکات بەڵام داواشیان لێبکات کە تەعامولیان لەگەڵ پەکەکە کۆتایی پێبهێنن.
ئەو توێژەرە جەختی کردۆتە سەر بەردەوام بوونی پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە کوردەکانی عێراق و سووریا و بە قەناعەتی ئەو، پشتگیری کردنەکەش بەستراوە بە مەسەلەی سەقامگیری و ئاسایش و یەکڕیزیی ئەو وڵاتەوە.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە ڕەفتاری ناشیرینی ئەمریکا بەرانبەر کوردی سووریا و پێوەندییە دۆستانەکەی ترەمپ و ئەردۆغان لەمپەری سەرەکیی بووژاندنەوە و تیمارکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە.
Your Comment