بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک لە شکاریێکدا کە لەسەر پرسی کشانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا بەتایبەتی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا نووسیویەتی باس لە زیاتر بوونی گوشارەکان لەسەر ئەمەریکا و مەیلی زیاتری ترەمپ دەکات بۆ کشانەوە لەو ناوچەیە.
ئەم پەیمانگایە بڕوای وایە ترەمپ ئینتیمای زۆری بۆ مانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا نییە و کشانەوەی هێزەکان یارمەتی ترەمپ دەدات بۆ بانگەشەی ناوخۆیی بۆیەش زۆر دوور نییە لەم ماوە کورتەدا کە تا هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ماوە بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بێتە ئاراوە.
هەڵبەت پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک جەخت دەکاتەوە ژمارەیێک لە دەزگا ئەمەریکییەکان لەوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەدژی کشانەوەی هێزەکان دەوەستێتەوە بەڵام ترەمپ مەیلی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە بە تەواوێتی.
پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک دەشڵێت گەورەترین دووڕاوی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کوردەکان دەبن و جەخت دەکاتەوە پاش کشانەوەی ئەمەریکا ئەوان ڕووبەڕووی تەنگەژەیێکی گەورە دەبن کە لەسەروو هەموویانەوە تورکیایە.
ئەم ئەنستیتۆیە دەڵێت هەموو ئەکتەرانی سووریا لەوان ڕووسیا، تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی لەم ڕووداوە خۆشحاڵ دەبن و کورد ڕووبەڕووی بژاردەی زۆر سنووردار دەکەنەوە.
بەگوێرەی شرۆڤەی پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلانتیک، کوردەکان پاش کشانەوەی ئەمەریکا هانا بۆ ڕووسیا دەبەن تا لە هەڕەشەکانی تورکیا بە دوور بن و هەوڵیش دەدەن لەگەڵ دیمەشق بگەنە ڕێککەوتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment