نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەی ئەنجومەنەکە رەت دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی کە بەیاننامەیێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەرکرا، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەی ئەنجومەنەکە رەت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەیاننامەکەی دوێنی بەناوی ئەنجومەنەکەوە بڵاوکرایەوە رەتکردەوە و رایگەیاند: "یەکێتی سێ ئەندامی لە کۆی پێنج ئەندام لە ئەنجومەنەکە هەیە و ئاگاداری ئەو بەیاننامەیە نین و به‌ هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن".

لەو روونکردنەوەکەدا هاتووە: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه‌ له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌کی که‌ بریتین له‌‌ راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆکی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌. له‌م پێنج ئه‌ندامه‌، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین."

راشیگەیاندووە،"دوای پرسیارکردن له‌ هه‌رسێ ئه‌ندامه‌ باڵاکه‌ی یه‌کێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌رکه‌وت که‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی به‌ هیچ جۆرێک ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره‌ نین که‌ رۆژی 26\10\2020 له‌رێی به‌یاننامه‌یێک به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌."

وتەبێژەکە دەشڵێت،"بۆیه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ پشکی یه‌کێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ و هه‌ر به‌یاننامه‌یێکی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چوونکه‌ ئاگاداری رووداوی له‌و جۆره‌ نین که‌ له‌ هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێکه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراو بڵاو بکرێته‌وه‌ که‌ پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی‌ پرسوڕایان پێ نه‌کرابێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210597

Your Comment

You are replying to: .
captcha