کوردپرێس:
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کە ئوتومبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی ئایوالیکی ناوچەی بەیت شەبابی پارێزگای کوردنشینی شرناخ ڕووی داوە 11 سەربازی تورک بریندار بوون.
بە گوێرەی نووسراوی ئاژانسی هابەر 7 سەرجەم سەربازە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی شرناخ و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان. بە گوێرەی هەواڵەکانیش 4 لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
شایانی باسە تا ئەم کاتە وردەکاری و زانیاریی زیاتر لەبارەی چۆنیەتیی ڕوودانی ڕووداوەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
Your Comment