200 ئاکادیمیسیەنی ئەورووپی داوای گەراندنەوەی ئەندامە ئەورووپییەکانی داعش لە باکووری سووریا دەکەن

بەشی جیهان- زیاتر لە 200 کەسایەتیی ئاکادیمیی ئەورووپا داوای گەڕاندنەوەی سەدان ئەندامی ئەرووپی داعش و بنەماڵەکانیان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دەکەن.

کوردپرێس:

میدل ئیست ئەی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند زیاتر لە 200 ئاکادیمیسییەنی ئەرووپی لە زانکۆکانی سەرتاسەری ئەرووپاوە نامەیێکی کراوەیان بۆ بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی ناردووە و تێیدا داوایان کردووە سەدان ئەندامی ئەرووپیی داعش و بنەماڵەکانیان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بۆ وڵاتانی ئەرووپی بگەڕێندرێنەوە.

ئەو کەسایەتییانە داوایان کردووە نزیکەی 400 گەورەساڵی تۆمەتباری ئەندامی داعش لەگەڵ 700 منداڵیان لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەورووپا.

200 ئاکادیمیسییەنەکەی ئەورووپا ئاماژەیان بە کەمبوونی ئیمکانیاتی ناوچەی ژێردەسەڵای کوردەکانی سووریا و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کردووە و لەبارەی ملنەدانی ئەرووپا بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامانی ئەرووپیی داعش و بنەماڵەکانیان ڕەخنەی توندیان لە وڵاتانی ئەرووپی گرتووە.

200 کەسایەتییە ئاکادیمییەکە کە واژۆی نامەکەیان کردووە داوا دەکەن سەدان ئەندامی ورووپیی داعش لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بگەڕێندرێنەوە و بە شێوەیێکی دادپەروەرانە لە دادگاکانی ئەورووپا دادگایی بکرێن.

ئەو کەسایەتییانە دەشڵێن کوردی سووریا ئیمکانیاتی ئەوەیان نیە بە دۆخی زیندانییەکانی نێو کەمپەکاندا بگەن و دەشڵێن ئەوەی کە ئەورووپا لەو بارەیەوە هەست بە بەرپرسایەتی ناکات پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە.

News Code 210591

Your Comment

You are replying to: .
captcha