٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٨
لە نەینەوا 10 چەکداری داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگای نەینەوا توانیویانە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون 10 چەکداری داعش دەستگیر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و چاودێری کردنیان، هەروەها دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە نەینەوا 10 چەکداری شانە نووستووەکانی داعش-یان دەستگیرکرد.

ئەوەش هاتووە، ئەوانەی دەستگیرکراون لە پێگە و ناوچەی جیاواز لەناو رێکخراوی داعش کاریان کردووە و زیانیان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەیاندووە، دواتریش وەک شانە نووستووی داعش کاریان کردووە و چاوەڕێی فەرمانی نوێ بوون بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210548

Your Comment

You are replying to: .
captcha