حکوومەتی هەرێم: هەولێر پابەندی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت لەبەرانبەردا بەغدا بڕی شایستەی هەرێم دابین بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستانی- پاش لێدوانی ئیحسان عه‌بدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق‌ کە وتبووی هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نابێت حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشناییی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس".

کوردپرێس:

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوڵكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستاندا كه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 22ی تشرینی یەکەمی 2020 بڵاوكرایه‌وه‌ هاتووه‌، "نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتیی عیراق".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، "حکوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییێکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیێكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حکوومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران".

ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى حکوومەتى هه‌رێم دواى ئه‌وه‌ دێت، ئیحسان عه‌بدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق‌ ڕایگه‌یاندووه‌، هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نابێت کە بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ناچارکراون ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمبکەنەوە.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

حکوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە وبەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە.

وەك ئاشكراشە بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق.

حکوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حکوومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران. هەروەها بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لەقەرەبوی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا (كوفید- 19) ونەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج وشەش وحەوتی ٢٠٢٠.

ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حکوومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت.

ئەوەی شیاوی باسە، لەم بارەیەوە لەڕۆژی 2020/4/18 رێككەوتنێك لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ وحکوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حکوومەتی فیدراڵەوە کە لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا وشاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی وئابووریەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا وهەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لەدەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ولەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراقەوە بێت ونەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان.

د.جووتیار عادل

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٢ ئوکتۆبەر 2020

News Code 210535

Your Comment

You are replying to: .
captcha