ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند: خاڵی دووەمی رێککەوتنی تایبەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

کوردپرێس: مەحما خەلیل، بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕاگەیاندووە: "خاڵێکی رێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهێنانی هێزێکی 2500 کەسی بۆ شنگال؛ ئەو هێزە لە 1500 کەسی دانیشتووی کامپەکان و 1000 کەسی گەڕاوەی شنگال پێکدێت. بۆ ئەو مەبەستە نزیکەی 7000 کەس داواکارییان پێشکێش کردووە و دەستمان بە رایی کردنی مامەڵەکان کردووە".

بە گوتەی قایمقامی پێشووی شنگال، هاونیشتمانیانی شارەکە لەڕێگەی پشتیوانیی موختارەوە داواکاری پێشکێشی یەکەی ئیداریی ناوچەکە دەکەن و ئەوانیش واژۆی یاسایی سیستەمی ئیدارییان لە فایلەکانیان داوە و لیژنەیێکی تایبەتیش پێداچوونەوە بە فایلەکان دەکات.

ناوبراو دەشڵێت "بڕیاری کۆتایی لای حکوومەتی ئیتحادییە. هیوادارین هەموو خاڵ و بڕگەکانی رێککەوتنەکە بکەونە واری جێبەجێ کردنەوە".

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش کردووە "دامەزراندنەکە بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەبێت و رێنماییەکان تایبەتمەندی و مەرجەکانی دامەزراندنی هێزەکە دیاری دەکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210529

Your Comment

You are replying to: .
captcha